ئەمڕۆ هەور ئاسمان دەگرێت
سبەی کەشەکە جێگیر دەبێت
ئەمڕۆ لە هەندێ شوێن ئەگەرى باران هەیە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ کەشەکەى هەوراویى و بارانییە لە هەولێر بە بارانبارین رۆژەکە دەستیپێکرد، کەشناسى پێشبینى دەکات لە بەشێک لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش هەورەتریشقە و باران بێت، بەڵام سبەینێ ئاسمان جێگیر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی راپەڕین، ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تا کاتەکانی ئێوارە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ناوەناو چالاکبوونی هەورە تریشقە و بارانبارین. لە بەرامبەردا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بۆ سبەینێ، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەرچەندە لە هەندێک کات و ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی جێگیر دەبێت لە نێوان (10 بۆ 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە پلەکانى 48 کاتژمێرى داهاتوو لەیەکەوە نزیک بن، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک نزم .
هەولێر: ئەمڕۆ 36، سبەی 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: ئەمڕۆ 30، سبەی 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: ئەمڕۆ 33، سبەی 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 36، سبەی 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: ئەمڕۆ 36، سبەی 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: ئەمڕۆ 37، سبەی 37 پلەی سیلیزی