ئامێرێکی بیرلێدان لە کاتی هەڵکەندنی بیردا - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
بووە 55
دوو کەس لەسەر بیرهەڵکەندن دەستگیر کران
هاوبەش ئەبوبەکر
لە گوندێکی تانجەرۆی سلێمانی، دوو کەس لەسەر هەڵکەندنی بیر بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ لە دەرچوونێکی مەیدانیدا بۆ گوندى ژاڵەسەروو، دوو کەس دەستگیر کران کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون بە شێوەیەکی نایاسایی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ دەستی بەسەر ئەو ئامێرەدا گرتووە، کە لەلایەن ئەو دوو کەسەوە بۆ هەڵکەندنی بیر بەکارهاتووە و لە جۆری “بەرینەیە”.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ رێکاری یاسایی.
ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 55 کەس لەسەر هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیر کراون.