ئاریاس جاڤان چیرۆکێکی راستەقینە بە گۆرانی دەگێڕێتەوە

964+

پەری ساڵح

گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان کلیپێکی نوێ بەناوی “مەمنوعە” بڵاودەکاتەوە کە باس لە چیرۆکێکی راستەقینە دەکات و دەشڵێت “لەو گۆرانیەوە دەتوانن ئاریاس ببینن”.

دەربارەی کلیپی مەمنوعە ئاریاس جاڤان لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرامەوە دەڵێت، “چیرۆکی ئەم گۆرانیە بۆ بەرهەمێکی راستەقینە دەدوێت کە بەشێوەی موزیک و ڤیدیۆ پێشکەشتانی دەکەم، لەم گۆرانیەوە ئاریاس دەبینن”.

ئەوەی باس نەکردووە و نازاندرێت ئەو چیرۆکە راستەقینە چییە کە ئاریاس دەیەوێت بەو گۆرانییە تۆماری بکات و بیگێڕێتەوە.

پێش دوو مانگ ئاریاس جاڤان  دواین کلیپی بەناوی”گوڵ بێنن” بڵاوکردەوە،  وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023 کاتژمێر 7 گۆرانی “مەمنوعە” بڵاوبکاتەوە.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین کلیپ و بەرهەمی هونەریە و پڕ بینەرترین  کاری کلیپی “من و تۆ” بوو لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال کە زیاتر لە 17 ملیۆن بینەری هەبووە.