گرافیك: 964+
سبه‌ى جوتیارانى دهۆك دوایین بڕە پاره‌ى گه‌نم وه‌رده‌گرن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى دوایین بڕە پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له دهۆك دابه‌ش بكرێت و هه‌مان پاره‌ش بۆ جوتیارانى سنوورى سلێمانى له هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م دوابڕه پاره‌یه‌ى كه به‌سه‌ر جوتیارانى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، به‌شێكه له‌و 770 ملیار دیناره‌ى كه حكومه‌تى عێراق بۆ پاره‌ى گه‌نمى ته‌واوى جوتیارانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانى كردبوو.
كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بۆ كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم ته‌رخانكرابوو، بریتی بوو له 415 ملیار و 24 ملیۆن دینار، كە بؤ هەر یەك تۆن گەنم، بڕی 850 هەزار دینار بڕیاری له‌سه‌ردابوو.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد، دوایین بڕه پاره‌ى جوتیاران بۆ ئه‌و گه‌نمه گه‌یشتووه كه پێشتر راده‌ستى سایلۆكانیان كردبوو.
وتیشی “دواكه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى بڕه پاره‌كه هۆكاره‌كه‌ى له به‌غداوه بووه، كه هەندێک رێکار لە وەزارەتی دارایی عێراقه‌وه، ناردنى پارەكه‌ى دواخستبوو”.
ئاشكراشی كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنى بڕى 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار دینار، وه‌ك دوایین بڕە پاره‌ى جوتیاران كراوه و سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ش له دهۆك 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.
” بۆ سلێمانیش هه‌فته‌ى داهاتوو بڕى 77 ملیار و 374 ملیۆن دینار وه‌ك دوایین بەشە پاره دابه‌شی سه‌ر جوتیاران ده‌كرێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى نه‌وزاد شێخ كامیله.