دیمه‌نى به‌هاناوه‌چوونى تیمه‌كه‌ى ئه‌و رێكخراوه بۆ یه‌كێك له‌و سه‌گانه‌ى كه پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه ... وێنه: رێكخراوى PAKO
بزانە چی دەکەن
هه‌ر رۆژه‌و له گه‌ڕه‌كێكی سلێمانى فریاى ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان ده‌كه‌ون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى رێكخراوێكی ئاژه‌ڵدۆست له رێگه‌ى تیمه تایبه‌تییه‌كانییه‌وه هه‌ر رۆژه‌و له گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره فریاى ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان ده‌كه‌ون و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستیان بۆ ده‌كه‌ن.
PAKO رێکخراوێکی ئاژه‌ڵدۆستى سەربەخۆی خۆبەخشە، ئامانجی پاراستن و خزمەتکردنی ئاژەڵانی بێلانەی کوردستانە.
لالۆ كه‌مال، به‌رپرسی به‌شی رزگاركردنى ئاژه‌ڵه‌كان به 964ـى وت، تیمه‌كانیان رۆژانه چاره‌سه‌رى ئه‌و ئاژه‌ڵه بێلانانه ده‌كه‌ن كه له گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى پێویستىیان به چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى هه‌یه.
سه‌گه پێكراوه‌كه‌ى شاره‌زوور له سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وتیشی “له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له هه‌شت گه‌ڕه‌كى جیاوازى سلێمانى چاره‌سه‌رى ئاژه‌ڵه‌كانمان كردووه”.
له گه‌ڕه‌كى چوێسە، پشیلەیەک کلکی بریندار و له ریعایە سەگێک تووشی نەخۆشی گەڕیی ببوو، له قولەرەیسی، سه‌رچنار و ناوچه‌ى پیشه‌سازى دوو بەچکە سەگ سەیارە لێیان دابوو، له زەرگەتەی کۆن بەچکە سەگێک گەڕ و بێهێز ببوو، له وڵووبە پشیلەیەک ئۆتۆمبێل لێی دابوو، له گه‌ڕه‌كى کۆستەی چەمیش سەگێک لە دوا قۆناغەکانی نەخۆشی گەڕیدا بوو، چاره‌سه‌رى پێویستییان بۆ هه‌موو ئه‌مانه كردووه.
به‌رپرسی به‌شی رزگاركردنى ئاژه‌ڵه‌كان له‌و رێكخراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان له رێگه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرێت و له‌و ئاژه‌ڵه بێلانانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانیش به‌ده‌میانه‌وه ده‌چن.
وتیشی “به‌رده‌وام ده‌بین له‌و چاره‌سه‌ریانه و سنوورى كاره‌كانیشمان له سلێمانى بۆ ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كانى دیكه فراوانتر ده‌كه‌ین” .