دیمەنی هەورەبروسکەیەک
تەمەنی 28 ساڵە
گەنجێک لە ئاکرێ بە هەورەبروسکە گیانی لەدەست دا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا، گەنجیکی تەمەن 28 ساڵ لە گوندێکی سنووری ناحیەی گردەسێن، هەورە بروسکە لێیدا و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.10.2023، عیماد حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، ” کەمێک پێش ئێستا گەنجیکی تەمەن 28 ساڵ لە گوندی بانورە هەورە بروسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.
نیچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، تەرمی گەنجەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی ئاکرێ و دواتر تەرمەکەی رادەستی خیزانەکەی کراوە.
گەنجەکە لە کاتی هاتوچۆدا بە پیادە، لە گوندەکەی لە ناحیەی گردەسێن، هەورە بروسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمە سێیهم رووداوی گیانلەدەستدانە کە ئەمساڵ بەهۆی هەورەبروسکە روویدابێت.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەست دا و ئێوارەی رۆژى 4.10.2023 شوانێک لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی کاریگەری هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر