فیلمەکەی لەبارەی بەنداوەکانە

کچە دەرهێنەرێکی باکوری کوردستان خەڵاتێکی جیهانی بردەوە

964+

پەری ساڵح

خانمە دەرهێنەری باکوری کوردستان جەمیلە شاهین، لە دوای بەرهەمهێنانی فیلمێک بەناوی “چوار هۆنراوە بۆ باوکم-بەهار” بووە براوەی خەڵاتی جیهانی سیریکای بۆ ساڵی 2023.

فیلمی “چوار هۆنراوە بۆ باوکم-بەهار” باس لە پرۆژە و دروستکردنی بەنداوەکان دەکات لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە خەڵکی باکوری کوردستان و ژێرئاوکەوتنی بەشێک لە گوندەکان.

لەنێوان هەزاران بەرهەم کە پاڵێورابوون بۆ خەڵاتی نێودەوڵەتی سیریکا، فیلمەکەی جەمیلە شاهین توانی وەک داهێنەری بواری هونەر و ئەدەب خەڵاتەکە بباتەوە.

جەمیلە شاهین، 33 ساڵ تەمەنیەتی و لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و بە رەگەز خەڵکی شاری دەرسیمی باکوری کوردستانە، نوسەر و پەیکەرساز و دەرهێنەرێکی بەناوبانگە و یەکەم رۆمانی بەناوی “تاکسی” لە ساڵی 2019 بڵاوکردەوە.

خەڵاتی سیریکای نێودەوڵەتی، ساڵانە دەبەخشرێتە داهێنەرانی بوارەکانی هونەر و چالاکەوان و ئەدەب موزیک فیلم و چەندین بواری دیکە لە لەندەن و ئەڵمانیا .

کچ و کوڕێکی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری ...

کچ و کوڕێکی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری شانۆیان وەرگرت