ئایە عەباس ئەو کچەی دەیەوێت بەشداری پاڵەوانیەتی بۆکسێنی ئاسیا بکات. وێنە:964
لە یاری بۆکسێن
کچە پاڵەوانێکی کورد بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا دەکات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
کچە پاڵەوانێکی کورد لە یاری بۆکسێن بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا دەکات.
ئایە عەباس کچە پاڵەوانی کوردی ریزی هەڵبژاردەی عێراق، بەهۆی ئاستی بەرزیەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئاسیا دەکات کە بریارە رکابەرییەکانی لە وڵاتی کازاخستان بەرێوەبچێت.
بڵند مەحمود راهێنەری کچە یاریزانەکە بە 964ـی وت، ئایە ماوەی دوو ساڵە یاری دەکات و بەشداری دوو پاڵەوانێتی عێراقی کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
وتیشی، لەسەر ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق گەشتی کازاخستان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئاسیا.
ئایە عەباس لە دایک بوی ساڵی 2008ـی شاری سلێمانیە، لە ئێستادا لە ئاستی تازەپێگەیشتوانی هەڵبژاردەی عێراق لە کێشی 46 کیلۆگرامدا یاری دەکات و لە دوو پاڵەوانێتی بێچووەشێران و تازەپێگەیشتواندا، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی