بە گوڕی 6.3 پلە بووە

بومەلەرزەیەکی دیکە رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند

964+

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی نوێ لە هەمان شوێنی پێشوو و لە رۆژئاوای ئەفغانستان روویدا، ئەمە دوای ئەو بومەلەرزە گەورەیە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوو بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە دوو هەزار کەس.

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمەریکا رایگەیاند، بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی 6.3 پلە لە نزیک شاری هیرات روویداوە.

کەناڵی BBC ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکەوە بڵاو نەبووتەوە.

ئاژانسی یونیسێفی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیاتر لە 90%ـی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی پێشوو گیانیان لەدەستدا ژن و منداڵن.

بومەلەرزەکە بە دووری 30 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای هیرات روویداوە و کە سێیەم گەورەترین شاری ئەفغانستانە و نزیکە لە سنوری ئێرانەوە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7.10.2023، بوومەلەرزەیه‌ک به‌ گوڕی 6.3 پله‌ی رێخته‌ر لە شاری هێراتی رۆژئاوای ئەفغانستانی دا تا ئێستا زیاتر لە 2400 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ...

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان دوو هەزاری تێپەڕاند