بەشێک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا لە مەیدانی تەحریر - وێنە: 964
بۆ پشتیوانیی فەڵەستین
خۆپیشاندەرانی بەغدا لە مەیدانی تەحریرن
پێشەوا محەمەد
خۆپیشاندەران روویان لە مەیدانی تەحریر کردووە لە شاری بەغدا بە ئامانجی پشتگیریکردن لە گەلی فەڵەستین. ئەوەش دوای بانگەوازێکی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر، کە دوێنێ پێنجشەممە بانگەشەی بۆ کرد.
وا بڕیارە خۆپیشاندەران لە مەیدانی تەحریر نوێژی هەینی بکەن و وەک رێبەرەکەشیان رایگەیاندبوو، “بە هێمنی نزا بۆ سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین دەکەن”.
موقتەدا سەدر لە بانگەوازەکەیدا داوای لە سەرجەم چین و توێژەکان کردووە لە خۆپیشاندانەکەدا ئامادە بن.
بە پێی ئەو دیمەنانەی کەوتووتەنە بەر کامێرای 964، مەیدانی تەحریر هاوڵاتییەکی زۆری بۆ چووە.
تێکهەڵچوونەکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین لە رۆژی حەوتەمیدایە و تا ئێستا هەزاران هاوڵاتیان لە یەکتری کوشتووە.