گەرمیان و حاجی ئۆمەران لە پێشەوەن
پلەکانی گەرما سەربەرەوخوارن
964+
پێشەوا محەمەد
پلەکانی گەرما سەربەرەوخوارن و بە پێی پیشبینییەکانی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دوو تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ هەینی 13.10.2023 بڵاوی کردووەتەوە، حاجی ئۆمەران بە 15 پلەی سیلیزی و ئیدارەی گەرمیان بە 35 پلەی سیلیزی ساردترین و گەرمترین دوو ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا.
ئاماژە بەوەش دراوە، خێرایی با لەو ماوەیەدا لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.