نرخی نەوت - گرافیک: 964+
زێڕ دابەزیوە
نرخی نەوت بەرز بووەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمرؤ هەینی نرخی نەوتی خاو بەرز بووەتەوە، یەک بەرمیل نەوت بە 86 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە 85 دۆلار و 60 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا.
یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 83 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، کە ماوەی حەوت رۆژە بەردەوامە.
بەڵام نرخی زێڕ دابەزینی تۆمار کردووە. ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 877 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ پێنجشەممە به هه‌زار و 879 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.