لە کێی بردەوە؟
یانەی هندرێن بووە پاڵەوانی خولی لاوانی کوردستان
هێژا خەسرەو هەولێر
یانهی هندرێن نازناوی خولی لاوانی ژێر 18 ساڵانی له ههرێمی كوردستان بهدهستهێنا، دوای ئهوهی له یاریی كۆتاییدا له یانهی ههولێری بردهوه.
لە یاریی کۆتاییدا و لە یاریگهی ئارارات، ئێوارهی ئهمڕۆ یانهی هندرێن بەرامبەر هەولێر یاریی کرد و یارییەکەشی بە تاکە گۆڵێکی بێوەڵام لێبردەوە و بووە پاڵەوان
گۆڵەکەی هندرێن لە خولەکی 14دا لە رێگەی یاریزان ئاکام ئارامەوە تۆمارکرا، هەروەها لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 83دا دلۆڤان کەمال یاریزانی هندرێن بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
دوای بردنەوە و پاڵەوانبوونیشیان بژار شاکر، راهێنەری هندرێن لە لێدوانێکدا بە 964ی راگەیاند: ئەم بردنەوەیە بە هەوڵ و ماندووبوونی یاریزانانی یانەکەم بوو، ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و بە شایستەیی بوونە پاڵەوان، دڵنیام ئەم یاریزانانە داهاتوویەکی گەشیان دەبێت.