سوورە نە یارەکەی کوردە و نە خزمی ترەمپە
+964
پەری ساڵح
سوورە، گەنجێکی ئەمریکیە و دوای حەوت ساڵ ژیان لە کوردستان بووەتە کوردێکی تەواو پلانیشی هەیە دوای زانکۆ بگەڕێتەوە و تا مردن لە کوردستان بژی.
سوورە، لە ئینستاگرام و تیکتۆک فانێکی زۆری هەیە و بەشێکی زۆری بینەرەکانیشی کوردن، سەیرترین پرسیاریش کە لێی دەکرێت دەربارەی دۆناڵد ترەمپە و دەڵێن، سوورە ترەمپ باپیرتە یان خزم؟
کەیلب مەکڵەیم، خەڵکی ئەمریکایە و لە باکووری کارۆلینا لە دایکبووە و لەگەڵ خێزانەکەی لە تەمەنی 10 ساڵی هاتووەتە کوردستان و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لێرە ژیاوە.
سوورە و خێزانەکەی بەردەوام لە رێگای سۆشیال میدیاوە پشتگیری کورد دەکەن و لە بۆنە تایبەتەکانیشدا جلی کوردی دەپۆشن.