ئاشکرا کراوە
راهێنه‌رێك له سعودیه پاره له یاریزانان وه‌رده‌گرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له سعودیه خه‌ریكه گه‌نده‌ڵییه‌كانی خولی رۆشن ده‌رده‌كه‌ون، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، راهێنه‌ری یه‌كێك له یانه‌كان، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانان كردووه و له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی لێوه‌رگرتوون.
ئه‌حمه‌د شێخی كه‌سایه‌تییه‌كی یاسایی سعودییه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌و زانیارییانه‌ی له تۆڕی ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات راهێنه‌ری یانه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانان، پاره‌ی له یاریزانه‌كان وه‌رگرتووه وه‌ك پاداشت و به‌خشیش.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یانه‌كه‌ی پێی زانیوه و ده‌یانه‌وێت یانه‌كه ده‌ربكه‌ن.
شێخی ناوی یانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه یه‌كێك له‌و یانانه‌یه، كه سندوقی وه‌به‌رهێنان له سعودیه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات، ئه‌وانیش یه‌كێك یانه‌كانی نه‌سڕ، هیلال، ئه‌هلی و ئیتیحادن.