سەربازە ئیسرائیلیەکان رووبەڕووی چەکدارەکانی حەماس دەبنەوە. وێنە: AFP
ئاماری کوژارو تا دێت بەرزتر دەبێتەوە
لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا هەر ئاگر بارانە
964+
توانا نەقی
شەڕو و ئالۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە و تا دێت ئاماری بریندار و کوژراو بەرزتر دەبنەوە.
وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستیی له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی گیانله‌ده‌ستدان و بریندارانی شه‌ڕی سێ رۆژه‌ی نێوان هه‌ردوولایان بڵاوكرده‌وه، ئاماره‌كانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرنوتی ئیسرائیلی ئاماژە بەوەدەکات تائێستا 350 خێزانی ئیسرائیلی ئاگادار کراونەتەوە کە خەڵکیان لێ دیار نەماوە و چارەنوسیان نادیارە.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا 1200 ئیسرائیلی کوژراون 200 کەسیش بێسەروشوێنن و زیاتر لە 2900 کەسیش بریندارن.
هەرچی میدیاکانی فەلەستینە ئاماژە بەوەدەکەن، تا ئێستا 900 کەس لە فەلەستین بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 4000 برینداریش هەیە.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، له كه‌رتی غه‌زه‌وه به هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و به ده‌یان چه‌كداری بزووتنه‌وه‌كه‌ش چوونه ناو ئیسرائیل، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیلیش به فڕۆكه و موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر غه‌زه، تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.