سووتانی کافتیریایەک کە سۆران. فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی سۆران
غازی (LPG)
سووركردنه‌وه‌ی هه‌مبه‌رگر بووه هۆی سووتانی كافیتریایه‌ك
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له قه‌زای ناوه‌ندی سۆران، ئاگر به‌هۆی سووركردنه‌وه‌ی هه‌مبه‌رگر له كافیتریایه‌ك به‌رپا بوو، توانرا زوو كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانی گیانی نه‌بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، لە گەڕەكی شۆڕش لە قەزای ناوەندی سۆران ئاگر لە كافتریایەك كەوتەوە، بەڵام هەر زوو تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی مادی هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، كافتیریاكە سیستمی غازی شلی (LPG) دامەزراندبوو، توانرا لە گڕگرتنی گەورە و بەهێزی كارەساتبار رزگار بكرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ئاگركەوتنەوەكە لە كاتی برژاندنی هەمبەرگردا بووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.