شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هۆکارە
نرخی نەوتی خاو و زێڕ لە هەڵکشانە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئەمرۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ و بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 48 سەنت و بەڕێژەی 3.4% بەرزبووەوە.
بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەتەوە. نەوتی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتووەتە 85 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە ماوەی زیاتر لە دوو رۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆ پێینایە سێیەم رۆژ.
تاوەکو کاتژمێر 9:30ـی بەیانی بەکاتی هەرێمی کوردستان، نرخی زێڕ لەبازاڕو بۆرسەی جیهان بەڕێژەی 1% بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 1.851 دۆلار.