هۆکارەکەی چییە؟

نزیکە شەش کاتژمێرە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بێ کارەبایە

964+
ژێوار خدر – رانیە

لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کارەبا نیە، نەخۆشەکانیش کێشەیان بۆ درووست بووە و لە تاریکیدا ماونەتەوە.

تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، بەهۆی کێشەیەک لەیەکێک لە کێبڵەکانی کارەبای نەخۆشخانەکە گرفتی بێ کارەبایی درووست بووە.

بەوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن، ئەوەشی وت “هەوڵدەدرێت لەنزیکترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکرێت”.

لە گەڕەکێکی رانیە کارەبای 20 ماڵ بڕدرا

لە گەڕەکێکی رانیە کارەبای 20 ماڵ بڕدرا