حەوزی ماسیی - وێنە: 964
لە عێراق
رووخاندنی حەوزەکانی ماسی یەک ملیار مەتر سێجا ئاوی زیاد کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، سێ هەزار حەوزی ماسییان تێکداوە و بەو هۆیەوە یەک ملیار مەتر سێجا ئاو لە بۆ رووبارەکانی عێراق زیادی کردووە.
پێشتر وەزارەتەکە بڕیاری دەرکرد تەواوی حەوزە نایاساییەکانی ماسی تێکبدات، “کە بووبوونە هۆی کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق”.
خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاندووە، پارێزگای بەغدا زۆرترین رێژەی سەرپێچییەکانی تێدا بووە، کە رووبەرەکەی نزیکبووەتەوە لە 20 هەزار دۆنم، هەرەوەها سەرپێچی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، بابل، واست، کەرکووک، نەجەف، کەربەلا، بەسرە و دیالە تۆمار کراوە.
وتیشی، “راستەوخۆ بەشێک لەو حەوزانە تێکدراون و بەشێکی تریشیان ئاگادار کراونەتەوە خۆیان بیانڕووخێنن و چاودێری دەکرێن”.