بوومه‌له‌رزه
زیاتر له هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستان گیانیان له ده‌ستداوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان پشتڕاستیان کردەوە، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای ئەفغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
بیلال کەریمی، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان زۆر بەرزە و گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کوژراو.
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 7.10.2023، بوومەلەرزەیه‌ک به گوڕی 6.3 پله‌ی رێخته‌ر لە شاری هێراتی رۆژئاوای ئەفغانستانی دا.
به پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزانی ئه‌مریكا، ناوەندی بوومەلەرزەکە 40 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری هێراتەوە دوورە، دوای ئەوەش حەوت پاشەله‌رزه‌ی دیكه روویانداوه، كه هێزی پاشه‌له‌رزه‌كان لە نێوان 4.6 بۆ 6.3 پلەدا بوون.
شاری هێرات کە بە دووری 120 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی سنووری ئێران لەگەڵ ئێران هەڵکەوتووە و بە پایتەختی فەرهەنگی ئەفغانستان دادەنرێت، ژماره‌ی دانیشتووانی یه‌ك ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌سه.
ئەفغانستان بەدەست قەیرانێکی مرۆیی سەختەوە دەناڵێنێت، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ساڵی 2021 هاوکارییە دەرەکییەکان راگیراون.