“هه‌ڵاتنی گه‌وره” له ئیسرائیل
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له كاتێكدا به سه‌دان كه‌س له فێستیڤاڵی موزیك و گۆرانی له بیابانی نه‌قه‌ب له باشووری ئیسڕائیل به‌شداربوون، له‌ناكاو مووشه‌كباران كران و چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كردنه‌سه‌ر، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت 500 كه‌س چاره‌نووسیان نادیاره
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، به سه‌دان گه‌نجی كوڕ و كچ له بیابانی نه‌قه‌ب له ئیسڕائیل، كه ده‌كه‌وێته نزیك كه‌رتی غه‌زه شه‌وی هه‌ینی تا به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه خه‌ریكی ئاهه‌نگ و موزیك و گۆرانی بوون، به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه له‌ناكاو رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كیی هێزه‌كانی حه‌ماس و هێرشی چه‌كدارانی ئه‌و هێزه بوونه‌ته‌وه.
ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه به‌شدارن، به كۆمه‌ڵ و بۆ ئاراسته‌ی جیاجیا راده‌كه‌ن و هاوار ده‌كه‌ن.
چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌شدارانی فێستیڤاڵه‌كه له نزیك ناوچه‌ی ئۆریم و ته‌قه‌یان له خه‌ڵكه‌كه كردووه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵیت، به سه‌دان كه‌سی به‌شداربووی فێستیڤاڵه‌كه تا ئێستا نادیارن و چاره‌نووسیان دیار نییه.
هه‌روه‌ها له سۆشیاڵ میدیا لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی نادیارن بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه 500 كه‌س زیاترن.
تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و هێرشه دیار نییه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسڕائیل نووسیویه‌تی، به ده‌یان ته‌رم له شوێنی فێستیڤاڵه‌كه‌دا بینراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، “كاتێك ئه‌و خه‌ڵكانه ویستویانه رابكه‌ن، له ناو ئۆتۆمبێله‌كانیانەوە ته‌قه‌یان لێكراوه.
هاوكات ڤیدیۆیه‌ك له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، ته‌رمی ژنێك به نیمچه رووتی له ناو پیكابێكی چه‌كدارانی حه‌ماس له ژێر قاچی چه‌كداره‌كاندایه، كه ده‌وترێت ئه‌ڵمانییه و بۆ به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه هاتووه‌ته ئیسڕائیل.
دوێنێ له‌ناكاو هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه، ئۆپه‌راسیۆنی “تۆفانی ئه‌قسا”یان ده‌ستپێكرد و مووشه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسڕائیلیان كرد، كه به وته‌ی خۆیان 5000 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه چوونه ناو چه‌ند شوێنێكی ئیسڕائیل و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شوێن و ئۆتۆمبێل و زریپۆشی سه‌ربازیدا گرت، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه 35 سه‌ربازی ئیسڕائیلی به‌دیل گیراون.
تا ئێستا شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن و به پێی دوایین ئامار تا ئێستا زیاتر له 500 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون و به هه‌زارانیش بریندارن.