دیمەنی بۆردوومانێکی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە
داوای کۆبوونەوە دەکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: پشتیوانیی تەواو بۆ گەلی فەلەستین دەردەبڕین
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، پشتیوانی تەواو بۆ گەلی فەڵەستین دەردەبڕن و بە توندی ئیدانەی ئەو “ھێرشە دڕندانەیە” دەکەن، کە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدراون.
لەسەر هێرشەکان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات و دەڵێت، جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکەنەوە، کە پشتیوانیکردنە لە گەلی فەڵەستین.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، “بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستین”.
شهڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئیسڕائیل و هێزهكانی بزووتنهوهی حهماسی فهڵهستینی بهردهوامه، تا ئێستا زیاتر له 500 كهس كوژراون و به ههزارانیش بریندارن.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئهمڕۆ یهكشهممه دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆی بڵاوكردهوه، كه زیاتر له 300 کەس كوژراون و 1868 كهس بریندارن.