دیمەنێک لە ماستەر کارد _ وێنە: 964
شێوازی پارەدان گۆڕا
ئەگەر بەنیازی پاسپۆرتی دووی هەولێری ماستەر کاردت لابێت
964+
فەهمی نەبی
پاسپۆرتی دووی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بۆ مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دێنە بەڕێوەبەرایەتیەکە دەبێت ماستەر کارد یان فیزا کاردیان لابێت.
ئاگادارییەکەی پاسپۆرتی دووی هەولێر ئەمشەو بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش هاتووە، پێویست بوونی ئەو دوو کاردە بۆ پێدانی پارەی رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرتە.
ئاگادارییەکە بۆ ئەوانەیە بەیانی یەکشەممە 8.10.2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکەن و بۆ شێوازە کۆنەکەی پاسپۆرتە کە بەجۆری A ناسراوە.
لە عێراق تا ئێستا کار بەدوو شێوازی پاسپۆرت دەکرێت، جۆرێکیان ئەلیکترۆنی و ئەوەی دیکەیان پاسپۆرتی کۆنە کە بەمداواییە بەهۆی نەمانی دەفتەر ئاستەنگی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردبوو.