گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
سەروو 200 کەس لە فەڵەستین و ئیسرائیل کوژراون
964+
ژووری هەواڵ
شەڕەکەی حەماس و ئیسرائیل و بەردەوامە و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، لە بەیانیەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 کەس لە کەرتی غەزە و نزیکەی 40 کەسیش لە ئیسرائیل کوژراون، ئەوە جگە لە برینداربوونی نزیکەی هەزار کەس لە هەردوولا.
بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بەشی ئازادکردنی گشت بەندکراوە فەڵەستینیەکانیان لە ئیسرائیل خەڵکیان بەدیل گرتووە.
هاوکات، چەکدار لەسەر سنورەکانی لوبنان بینراوە کە بەرەو ناو ئیسرائیل بەڕێگاوەن، گومان دەکرێت چەکداری حزبوڵای ئەو وڵاتە بن.
وڵاتان هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە، وڵاتانی عەرەبی و ئێران بە گشتی دەڵێن، فەڵەستینیەکان حەقی خۆیانە بەرگری لە خاک و گیانی خۆیان بکەن.
وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکاش دەڵێت، ئامادەن بۆ هەموو هاوکارییەکی سەربازی ئیسرائیل.
دۆخەکە تا بێت قووڵ دەبێتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، “وەڵامێکی وا بە حەماس دەدەینەوە کە لە مێژویدا نەیدیبێت”.
ئیسرائیل: تا ئێستا لانیکەم 22 کەسمان کوژراون
لە ئیسرائیلەوە بێینەوە بۆ هەریرەکەی خۆمان، ئەمڕۆ شەممە لە کارگەی دۆشاوی هەریرەوە تڕێلەیەک ئاوە تەماتە بۆ ئەمریکا بەڕێکرا.
بڕی ئەو دۆشاوەی کە دەنێردرێتە ئەمریکا 25 تۆنە، بڕیاروایە لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر بنێردرێت.
شوان حەمید باتاسی بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی هەریر بۆ 964 وتی، ”ئەمڕۆ بەرهەمەکەمان بەڕێکرد بۆ مێرسین لە تورکیا لەوێشەوە دەچێتە ئەمریکا، لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر دەنێرین بۆ وڵاتانی دەرەوە”.
وتیشی، “ئەو بەرهەمەی بۆ ئەمریکامان ناردووە هەمووی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆی عێراقە”.
دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی ئەمریکا کرا
ئینجا با بچینە پێنجوێن، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی ئەو قەزایە رۆشتوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە سنوری ناحیەی گەرمک، تۆمەتبارەکە ئەندامی یەکێک لە هێزە ئەمنیەکان بووە، کەچی تەقەی لە پۆلیسەکان کردووە و دوانی لێ بریندارکردوون و هەڵاتووە، بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێمە، فیشەک بەر قاچی پۆلیسەکان کەوتووە.
لەوبارەیەوە، رائید کاروان عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ـی وت، دۆخی تەندروستی هەردوو پۆلیسەکە جێگیرە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدان هەورەها تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە شوێنیدا دەگەڕێن.