دیمەنی ئاشتەواییەکە، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لە مزگەوتی بەرجادە
ئاشته‌واییه‌ك بۆ خوێنی پێنج هاوڵاتی كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رێوڕه‌سمێكدا ئاشتەوایی نێوان بنەماڵەیەکی عه‌شیره‌تی تاوگۆزی و بنەماڵەیەکی عەرەبی پارێزگای بابل كرا، كه به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س كێشه كه‌وتبووه نێوانیان.
پارساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن، خانه‌واده‌یه‌ك، كه به خانه‌واده‌ی مامۆستا بەختیار ناسر ناسرابوون، ژماره‌یان پێنج كه‌س بوو، هه‌موویان گیانیان له ده‌ست دا، لایه‌نی به‌رامبه‌ریان شوفێرێكی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی شاری بابلی ناوه‌ڕاستی عێراق بوو.
سوڵح و ئاشته‌وایی ئه‌م كێشه‌یه، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له رێوڕه‌سێمكدا له نێوان بنه‌ماڵه‌ی سۆفی عه‌زیزی بانیبۆڵانی تاوگۆزی و عه‌شیره‌ت و كه‌سوكاری شۆفێره‌كه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌رجاده كرا، كه عه‌شیره‌تی بوحمێریین و هه‌ردوولا ئاشتبوونه‌وه و كێشه‌کەیان چاره‌سه‌ر كرد.