شەڕ بەردەوامە

ئیسرائیل: تا ئێستا لانیکەم 22 کەسمان کوژراون

964+
ژووری هەواڵ

فەرمانگەی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە لانیکەم 22 ئیسرائیلی کوژراون و 545 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تا ئێستا فەڵەستینیەکان زیانەکانی خۆیان رانەگەیاندووە، بەڵام دەنگۆی کوژرانی خەڵکی هەیە لە غەزە و دەوروبەری.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلیەکان بە دەنگی موشەک و گولـلەباران خەبەریان بووەوە، بزوتنەوەی حەماس لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” سەدان چەکداری داخڵی شارەکانی ئیسرائیل کردووە.

تا ئێستا بە تەواوی زیانەکان دیار نین، بەڵام بەپێی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاودەبێتەوە، دەیان ئۆتۆمبێل و باڵەخانە سووتێندراون.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێستا وڵاتەکەی بە فەرمی لە جەنگدایە.

فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل پڕ بوون لەو کەسانەی هەوڵی رۆشتن و هەڵاتن دەدەن لەو جەنگەی بەڕێوەیە.

لەلایەکی دیکە، حەماس داوای لە گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین و لوبنان کردووە هاوکاریان بن و بەرەو ئیسرائیل بەڕێبکەون.

حەماس دەڵێت هەزاران موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و ...

حەماس دەڵێت هەزاران موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و دەیان کەس بریندارن