زیانەکان دیارنین
ئیسڕائیل مووشه‌كباران كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م به‌یانییه له لایه‌ن باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه له فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كرا و هێشتا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان دیار نین.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، مووشه‌كه‌كان له غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی باشووری ئیسڕائیل كراون و له به‌رامبه‌ردا له شاره‌كانی ته‌له‌ڤیڤ و بئر سه‌بع و عه‌ڕاد زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان لێدراوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی نه‌كردووه و تا ئێستا دیار نییه.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ، عەسقەلان، بیئر سەبع و عەراد لێداوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە، بۆ پاراستنی ژیانیان پەنا بۆ ژێرزەمین و شوێنە پارێزراوەکان ببەن.
تائێستا هیچ لایەک ئاماری کوژرا و بریندارەکانیان بەهۆی بۆردومانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
له لای خۆیانه‌وه كه‌تیبه‌كانی شه‌هید عزه‌دین قه‌سام، كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینن، ئۆپه‌راسیۆنی “تۆفانی ئه‌قسا”یان راگه‌یاندووه و به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان له‌و هێرشانه راگه‌یاند.