تەندروستی سوریا: لە هێرشەکەی حومسدا 89 کەس گیانیان لەدەستداوە


ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سوریا دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشە درۆنیەکەی دوێنێوە لە حومس گیانیان لەدەستداوە بۆ 89 کەس بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، لەناویاندا 31 ژن و پێنج منداڵ هەن.

باسی لەوەشکردووە، کە 277 کەسی دیکە بریندار بوون.

دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر ئاهەنگی دەرچوون لە کۆلێژێکی سەربازی لە حومس و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری سوریا ئاماژەی بەوەکرد، “لە پێناو بەرەوپێشبردنی رێبازە تاوانکارییەکانیان و بەردەوامبوونیان لە رشتنی خوێنی سوریا، رێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکان بە پاڵپشتی لایەنە ناسراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو کارەیان کردووە”.