كاره‌با گیانی له هاوڵاتییه‌كی قه‌ڵادزێ سه‌نده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هاوڵاتییەک له قه‌ڵادزێ خه‌ریكی چاككردنی ته‌قسیمی كاره‌بای ماڵه‌كه‌ی بووه و كاره‌با گیانی لێ سه‌ند.
رووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو روویداوه، پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌كه كراوه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، هاوڵاتییه‌كه پیاوێكی له‌دایكبووی 1990ـه، خه‌ڵكی گوندی كه‌ستانه‌ی سه‌ر به قه‌ڵادزێیه.
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، كاتژمێر 1:45 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی، دەرکەوت بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە، كه بە وتەی کەسوکارەکەی “سەرقاڵی چاککردنی تەقسیمی کارەبا بووە.”
“بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکەی بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی به‌ڕێكرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە رێکخراوه”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین وا ده‌ڵێن.