دایەنگەیەکی منداڵان لە سلێمانی _ وێنە: 964
تایبەتمەندییەکانی چین؟
باخچەی منداڵانی سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی هەرێمە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
باخچەی منداڵانی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی باخچە حکومییەکانی هەرێم هێناوە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، ئەرکەکەیان قورستر بووە بەو پلەیە.
هەڵسەنگاندنەکە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بۆ نزیکەی 400 باخچەی منداڵانی سەر ئاستی هەرێم کردوویەتی.
هاژە حەسەن، بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سوپاسی ستافەکەمان دەکەم و ئەو پلەیەش ئەرکی هەموان قورستر دەکات تا باشتر خزمەت بکەن.
شارباژێڕ بووە خاوەن حەوتەم باخچەی منداڵان
وتیشی، “هەسەنگاندنەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 بووە و لە رووی ئیداری، ژینگە، پەروەردە و کوالێتی و چالاکییەوە هەڵسەنگاندنەکە کراوە”.
باخچەی منداڵانی سلێمانی ساڵی 1953 کراوەتەوە و یەکەم باخچەی منداڵان بووە لە سلێمانی. بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 نزیکەی 380 منداڵیان وەرگرتووە. 38 مامۆستا و 22 چاودێریشی هەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر