بەندینخانەی تەبرێز - وێنە: socialmedia
مانگی نۆ
203 کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە مانگی نۆدا 200 کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیر کراون و “بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان، مانگی رابردوو 463 کەس لە سەرتاسەری ئێران دەستگیر کراون کە 203 کەسیان کورد بوون و زیاتر لە دە کەسیان منداڵ بوون.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، مانگی هەشت ژمارەی دەستگیرکراوان لە ئێران 264 کەس بوون.
“بەشێک لەوانە بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون، بەشێکی تریان تا ئێستا لە زیندانن و چارەنووسی هەندێکیشان روون نییە و بنەماڵەکانیان نازانن چیان بەسەر هاتووە”، ئەوەش زانیاری ناو راگەیەندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.