تۆم باراك له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت و ئه‌حمه‌د موفتی
پەیامی نوێ گەیشت
تۆم باراک: ئەمریکا لەگەڵ هەرێمێکی یه‌کگرتووه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تۆم باراک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە رەنگدانەوەی فرەچەشنیی هەرێمەکە بێت
تۆم باراک شه‌وی رابردوو پۆسته‌كه‌ی كردووه و ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئەمڕۆ دەرباز ڕەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵم کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکات، کە رەنگدانەوەی فرەچەشنیی هەرێمەکە بێت، وەک چۆن لە گفتوگۆکەماندا باسمان کرد، یەکێتییەکی بەردەوام تەنیا لە رێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەهێزکردنی حکومەتی خۆجێیی، پتەوکردنی دامەزراوەکان و برەودان بە شەفافیەتی زیاتر بەدەستدێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی باراک له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و ئه‌حمه‌د موفتی، بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له له‌نده‌ن بووە.
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش له به‌غدا بوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی، توویتی كرد و رایگه‌یاند، “گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بەغدا و هەولێر باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە مشتومڕاوییەکان، له‌وانه هەناردەکردنی نەوت، موچە، داهات”.
هه‌روه‌ها نووسیبووی، عه‌لی زەیدی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم سەرکردایەتییەیان نمایش کرد، ئەمریکاش لەگەڵ هەردوولا وەستاوە لە کاتێکدا کاردەکەن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو و ئاوەدان و سەروەر.