مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
واژۆ کۆکراوەتەوە
“به‌غدا ناتوانێت راسته‌وخۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مه‌سعود حه‌یده‌ر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ موچه یان خه‌رجیی دیكه بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێت، ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستووری عێراقه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر لە بارەی ناردنی موچەی راستەوخۆ لە بەغداوە بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دەڵێت، “حکومەتی عێراق ناتوانێت جێبەجێی بکات.”
هه‌روه‌ها وتی، “بە پێی دەستووری عێراق، حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ موچە یان ھەر خەرجییەکی دیکە بۆ ھەرێمی کوردستان خەرج بکات، ھەموو مامەڵەیەکی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەبێت لە رێگەی دامودەزگە فەرمییەکانی ھەردوولاوە بێت، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە.”
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق راسته‌وخۆ پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات، هه‌روه‌ها لە پەرلەمانی عێراقیش واژۆ کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق راستەوخۆ كاره‌كه جێبه‌جێ بكات، ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م فراكسیۆنییه كوردستانییه‌كان، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان وژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێك بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت، “به پێی یاسای بودجه، ده‌بێت حکومەتی عێراق مانگانە 775 ملیار دینار موچە بۆ ھەرێمی کوردستان خەرج بکات لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە.”