هەڵوێست محەمەد
فیلمی نوێی هەیە
هەڵوێست محەمەد بە نیازی دوورگە و شینە
+964
پەری ساڵح
ئەکتەر و گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد، بەمزووانە بەرهەمێکی نوێ بە ناوی “دوورگە” بڵاودەکاتەوە و دەبێتە پاڵەوانی فیلمی “شین”یش.
هەڵوێست، جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئێستا بەرهەم و کلیپەکانی کەم کەم بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجاریش ئەمشەو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە کۆنسێرتی هەیە.
لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام هەڵوێست محەمەد دەڵێت “بە شانازییەوە وەک هونەرمەندێکی کورد لە فێستیڤاڵی موزیکی سنە بانگهێشتکراوم”
هەڵوێست دواین کلیپی دوو مانگ پێش ئێستا بە ناوی “ئازیز” بڵاوکردەوە و ئێستاش کار بۆ بەرهەمی دوورگە دەکات.
جگە لە گۆرانیگوتن، هەڵوێست لەم ساڵانەی دواییدا رۆڵی سەرەکی لە چەند فیلمێکدا بینی، وەک “پەیکەری دڵ، تونی بابا” ئێستاش رۆڵی هەیە لە فیلمێکی نوێدا بەناوی “شین”.