چوار کارمەندیش بریندار بوونە

ئەمساڵ هەر رۆژێک دوو ئاگرکەوتنەوە لە کۆیە هەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

تا کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ 544 ئاگرکەوتنەوە لە کۆیە هەبووە و بەرگری شارستانی شارەکەش دەڵێت، زیانی گیانی ئاگرەکان برینداربوونی چوار کارمەندیانە.

بە پێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی کۆیە، تەنیا لە هەفتەی رابردوودا نۆ ئاگرکەوتنەوە لە قەزاکەدا هەبووە.

گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە هۆکاری زۆری ئاگرکەوتنەوەکانی بۆ فڕێدانی جگەرە، شۆرتی کارەبا و سوتانی پووش و پەڵاش لە لایەن هاوڵاتیانەوە و ئاگرکردنەوە لە سەیرانگاکان گەڕاندەوە.

ئەو بۆ 964 وتیشی، “لە سەرجەم رووداوەکاندا زیانی مادی هەبووە بریندار و گیانلەدەستدانی مەدەنی نەبووە، بەڵام چوار کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بریندار بوون”.

کۆیە دەکەێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە دووری 70 کیلۆمەتر، لە ساڵی 1918 بووەتە قەزا، پێنج ناحیە لەخۆ دەگرێت و پێنج بنکەی بەرگری شارستانی هەیە.

زۆری نەمابوو کارەبای پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ببێتە خۆڵ...

زۆری نەمابوو کارەبای پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ببێتە خۆڵەمێش

هۆکاری سووتانی دارستان و پووش و پاوانەکانی کوردستان چییە؟

هۆکاری سووتانی دارستان و پووش و پاوانەکانی کوردستان چی...

هۆکاری سووتانی دارستان و پووش و پاوانەکانی کوردستان چییە؟