لە چەند بڕگەیەک پێکدێت

بە بڕی 127 ملیۆن دینار چەند خزمەتگوزارییەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت


ئەحمەد مستەفا

لە سنووری ناحیەی پیرەمەگرون، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە بڕی 127 ملیۆن دینار چەند خزمەتگوزارییەکی کارەبا جێبەجێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.10.2023، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌ بڕی زیاتر له‌ 127 ملیۆن دینار، کارەباى دوکان پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سنوورى ناحیەى پیرەمەگرون جێبه‌جێ ده‌کات.

پرۆژه‌كه‌ لە چەند بڕگەیەک پێکدێت، کە دانانى محەویلەى یاریدەدەر بۆ گوندى سوسێ لە ناحیەى پیرەمەگرون، هەروەها دانانى محەویلەى یاریدەدەر بۆ هەردوو محەویلەى ژمارە (7) و ژمارە (15) لەسەر فیدەرى 2ى وێستگەى پیرەمەگروون و گواستنەوەى محەویلەى ژمارە (16) لەسەر فیدەرى (2).

کۆى بودجەى پرۆژەکە، 127 سه‌دوبیست و حەوت ملیۆن و 157 هه‌زار دینارە، بە وتەی کارەبای سلێمانی بێت، “پرۆژەکە له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ژیکاڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بکرێت”.