زیاتر لە 40 ساڵ گۆرانی بۆ خۆشەویستی و پێشمەرگە وت

13 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەمە جەزا تێپەڕدەبێت

964+

ژووری هەواڵ

وەک هونەرمەندی بەرەنگاری و شۆڕش دەناسرا، بەڵام گۆرانی بۆ خۆشەویستی و ژیان دەچڕی، جارێک وەک شێفێکی شارەزا لە خواردن دروستکردن دەردەکەوت و جارێکی دیکە وەک ئوستادی چڕینی مەقام هەمووانی سەرسام دەکرد.
لە ساڵی 1970 ئەو کاتەی بۆ بەشداری لە چالاکیەکی هونەری لە سلێمانیەوە دێت بۆ هەولێر، بەڵام دواتر ئەو هاتنەی 11 ساڵ مانەوەی بەدوا دادێت و بڕیار دەدات لە هەولێر بمێنێتەوە.