12ی ئەم مانگە خرایە بازاڕەوە

ئایفۆن 15 گرفتێکی لێ دەرکەوت

964+

عادل کانەبی

تا دێت گلەیی و گازندەکان دژی ئایفۆن 15 و 15 پڕۆ ماکس زیاد دەبن.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 هەستیان بە گەرمبوونی مۆبایلەکانیان کردووە لە کاتی بەکارهێنان، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی گلەییەکان دژی ئایفۆن.

یەکێک لە بەکارهێنەرەکانی ئایفۆن 15 لە لێدوانێکی بۆ پێگەی بلومبێرگ رایگەیاند، دوای چەند رۆژێکی کەم لە بەکارهێنانی ئایفۆن هەستی بە گەرمبوون کردووە بەتایبەتی لە کاتی شەحنکردنەوە و بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر.

تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ئەم کێشەیەوە نەداوە، بەڵام یەکێک لە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم کێشەیە کاتییە و رووبەڕووی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان دەبێتەوە و دوای ماوەیەکی کەم سارد دەبێتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە 12ـی ئەیلولی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد، کە ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس بوو، تایبەتیمەندی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئەوە بوو، بە مادەی تیتانیۆم بەرهەمهێندراوە، کە مادەیەکە تەنیا بۆ فڕۆکە و کەشتی ئاسمانی بەکارهێندراوە، چونکە کێشی کەمە.

بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 کێشەی زوو دابەزینی شەحنیان هەی...

بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 کێشەی زوو دابەزینی شەحنیان هەیە

نەکەن ئایفۆن 15 بە کێبڵی گالاکسی شەحن بکەنەوە

نەکەن ئایفۆن 15 بە کێبڵی گالاکسی شەحن بکەنەوە