هی دوو پارێزگا و دوو ئیدارەیە

داهاتی هەفتەی رابردوو کەمتر لە دوو ملیار دینار بووە

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە لە دوو ملیار دینار کەمتر بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 23.9.2023 تا 29.9.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە یەک ملیار و 302 ملیۆن و 939 هەزار و 100 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.