پشكنین بۆ هۆڵه‌كان ده‌ستپێده‌كات
“زۆربه‌ى هۆڵى بۆنه‌كان له سۆران مه‌رجی سه‌لامه‌تیان تێدا نییه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریی شارستانى سۆران ده‌ڵێت، زۆربه‌ى هۆڵى بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانى سۆران، مه‌رجی سه‌لامه‌تیان تێدا نییه و له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كیشه‌وه ده‌ست به پشكنینى ته‌واوى هۆڵه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر روودانى سووتانى هۆڵه‌كه‌ى حه‌مدانیه، كه نزیكه‌ى 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، ئیداره‌ى سۆران بڕیاری دا له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند ته‌واوى هۆڵى بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان بپشكنێت و له به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانیشدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
نه‌قیب ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگریى شارستانیى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، دواى راسپاردنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سۆرانه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌یان ئه‌نجام داوه.
لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه له به‌رگریى شارستانى و گه‌شتوگوزار و تیمێكی ئه‌ندازیاری و چه‌ند ئه‌فسه‌رێك پێكهاتووه.
ره‌وه‌ند هاودیانى ئاشكراى كرد، كه له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه به شێوه‌یه‌كی كردارى ده‌ست به گه‌ڕان و پشكنینی ته‌واوى هۆڵى بۆنه‌كان و ئه‌و هۆڵانه‌ى حكومیش ده‌كه‌ن كه له سنوورى سۆراندا هه‌ن.
به قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانیى سۆران، زۆربه‌ى هۆڵى بۆنه‌كانى سنووره‌كه‌یان مه‌رجی سه‌لامه‌تیان تێدا نییه و كارى لیژنه‌كه‌شیان هه‌ر شه‌ش قه‌زاكه‌ى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌گرێته‌وه.
وتیشی” هه‌ر هۆڵێك مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى تێدا نه‌بێت، راسته‌وخۆ دایده‌خه‌ین لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى نەینەوا، ئاگر له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.