وێنەی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی - وێنە: 964
نرخی کارەبای سیتییەکان لە سلێمانی دیاریی کرا
964+
پێشەوا محەمەد
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی بۆ مانگی نۆ دیاریی کرا و بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبا 274 دینار داندراوە.
مانگی رابردوو نرخی هەر کیلۆواتێک 276 دینار بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، نرخەکە بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادە کراوە دەستنیشان کراوە.
دەشڵێت، هەر سیتییەک لەو نرخە دیاریکراوە زیاتر وەربگرێت، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.