دیمەنی قەزای دوکان لە ئاسمانەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلیمانی.
دانیشتووانی هەردوو قەزاکە ئاگاداربن
بازاڕەکانی دوکان و پیرەمەگرون دادەخرێت
964+
بەهرە محەمەدئەمین
پاییزە و کاتی شۆردن و ئامادەکارییە بۆ زستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانیش قۆڵی لێ هەڵماڵیوە بۆ شۆردن و گسکدانی ناوبازاڕەکان و ئەمشەو نۆرەی دوکان و پیرەمەگروونە.
هەڵمەتەکە کە لە کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 6 دەخایەنێت، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانیدایە و لەلایەن ژینگەپاریزانی کۆمپانیایەک بە ناوی شکار ئەنجام دەدرێت.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە پەیجی خۆیەوە دانیشتووانی هەردوو قەزاکەی ئاگادار کردوەتەوە و داوا دەکات تا تەواو دەبن. هاتوچۆ کەم بکەنەوە و ئەو شەقامانە بەکار نەهێنن.
سۆراغ؛ سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی پیرەمەگروون چی بوو؟
بە گوێرەی بڵاوکراوەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە دوکان لە ترافیک لایتی سەرەتای شەقامی ناوبازاڕ تا بەردەم چێشتخانەکانی ئەوبەری چەم، لە پیرەمەگرونیش لە سەرەتای شەقامی ناو بازاڕەوە تا کۆتایی شەقامەکە، واتا تا رێگەی کرژە و ئەو کۆڵانانەی لە ناو بازاڕن و دەچنەوە سەر شەقامە گشتییەکە، لە هەڵمەتەکەی ئەمشەودا دەشۆڕدرێن.