دیمه‌نى پۆندێ كه حكومه‌ت له دهۆك دروستى كردووه... وێنه: KRG
71 دانە
پلان بۆ زیادكردنی پۆنده‌كانی ئاو هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانه‌كانی بۆ زیادكردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و به‌كارهێنانی بۆ كاری جۆراوجۆر ئاشكرا كرد، به جۆرێك ئێستا پلان هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری پۆند بێته دروستكردن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، “بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، تا ئێستا 110 پۆند لە لایەن کابینەى نۆیه‌مه‌وه ته‌واو كراون و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، لە هەمان کاتدا كاركردن لە 40 پۆندیش بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی 71 پۆندی نوێ له چه‌ند شوێنێكی جیاوازدا هه‌یه”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە، هه‌روه‌ها دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت.
پۆند له به‌نداو و ده‌ریاچه بچووكتره و زیاتر له گونده‌كان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران و سه‌رچاوه‌ی ئاوی دیكه‌ی سه‌رزه‌وی دێته دروستكردن.