رێککەوتن نزیکە؟

لە خوار 100 دۆلارەوەیە؛ نرخى نەوت بەخێرایى دابەزى

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى دەنگ و باس بڵاوبووەوە کە رێککەوتن نزیکە و دۆخى گەرووى هورمز ئاسایى دەبێتەوە، نرخى نەوت بەخێرایى دابەزى و هەر بەرمیلێک نزیکەى 6 دۆلارى لێ بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.5.2026، کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 97 دۆلار و 83 سەنت دیاریکراوە و هەر بەرمیلێک 5.71 دۆلارى لێ بووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوت سووکی تەکساس بە 91 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش هەر بەرمیلێکى 5 دۆلار و 58 سەنتى لێ بووەتەوە.

دوێنێ قسەوباس گەرم بوو بەتایبەت لە هاتنە ئاراى رێککەوتنێکى نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵگرتنى گەمارۆى دەریایى لەسەر هورمز، هەموو ئەمانەش لە بازاڕى نەوت رەنگى داوەتەوە و نرخەکەى روولە دابەزینە.