یەک دینار بە کەس مەدەن
کونسوڵخانەی ئەمریکا: خۆتان داواکاری ڤیزای وڵاتەکەمان پڕ بکەنەوە
964+
پێشەوا محەمەد
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا دەکات هاوڵاتیان خۆیان فۆڕمی داواکاری ڤیزای ئەمریکا پڕ بکەنەوە و پارە نەدەنە نووسینگە گەشتیارییەکان بۆ ئەو کارە.
کونسوڵخانەکە ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، ئەو بۆچوونە هەڵەیە کە بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکات پێدانی پارە بە نووسینگە گەشتیارییەکان دڵنیایی دابینکردنی ڤیزای ئەمریکا دەدات.
“هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته بێ كه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن، كه به هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له رێی ئه‌مه‌وه ئه‌وه پیشانی كارمه‌ندی ڤیزه‌كه بده‌ن، كه مانه‌وه‌كه‌یان له ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت”، بڵاوکراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا وا دەڵێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، تێچووی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 180 دۆلارە و ناگەڕێندرێتە، “پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزا هێنده ئاسانه، كه پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ بۆت پڕبكاته‌وه”.