بانکی تانجەڕۆ. فۆتۆ: 964
دوو بەڕێوەبەرایەتی و دوو وەزارەت موچە وەردەگرن
سبەی دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەشدەکەن
هاوبەش ئەبوبەکر
سبەی چوارشەممە لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمی دەبێت، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەرچەندە سبەی پشوو راگەیەندراوە، بەڵام دابەشکردنی موچە بەپێی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی رەسمی.
“پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری پابەندی خشتەی دابەشکردنی موچە بن”، فەرمانگەی میدیا و زانیاری وا دەڵێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بەیانی رۆژی چوارشەممە هەریەکە لە وەزارەتی دارایی و ناوخۆ و بەڕیوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە موچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.