ژاکان حەمە عەلی خان و دایکی شلێر کۆیی. وێنە سۆشیال میدیا
ژاکان حەمە عەلی خان: دایکم تەندروستی جێگیرە
964+
پەرستۆ ساڵح
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەربارەی تەندروستی خانمە ئەکتەر شلێر کۆیی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام کچەکەی دڵنیای دەداتە هەوادارانی کە تەندروستی دایکی جێگیرە.
شەوی رابردوو گۆرانیبێژ ژاکان حەمە عەلی خان کچی ئەکتەر شلێر کۆیی، لە سناپچات وێنەیەکی دایکی بڵاوکردەوە لە نەخۆشخانە و دەڵێت “خۆزگە رۆژێک لەشی ساغت بەخۆتەوە دەبینی”.
تایبەت بە 964 ژاکان حەمە عەلی خان دەربارەی دۆخی تەندروستی دایکی وتی، “دایکم تەندروستی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە و بەهۆی گرفت لە گەدە و زراوی تووشی ئەو حاڵەتە بوو”.
شلێر کۆیی، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی شانۆ و دراما و فیلمی کوردی و هاوسەری ئەکتەر حەمە عەلی خانە.