خۆبەخشان و ژینگەپارێزان

بەنداوى دهۆک پاککرایەوە؛ 10 تۆن پاشماوە لادرا

وریا فەتاح

بە پاڵپشتی پارێزگاری دهۆک، هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی “بەنداوی دهۆک” لە پاشماوە و خاشاک دەستیپێکرد و 10 تۆن پاشماوە و زبڵ و خاشاک لە دەوروبەری بەنداوەکە کۆکرایەوە.

کرێکاران، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی خۆبەخش و هێزەکانی پۆلیسی ژینگە بەشدارییان تێدا کردووە ودوێنێ یەکەم رۆژى پاککردنەوەکە بووە و  بڕیارە ئەم کارانە بۆ چەند رۆژێکی دیکە بەردەوام بن تا ئەو کاتەی بەنداوەکە بە تەواوی لە پاشماوەکان پاک دەکرێتەوە.

بەنداوی دهۆک یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەکان و سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی شارەکەیە، ئەم هەڵمەتەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی گەشتیاران و بارانبارینەوە بڕێکی زۆر پاشماوە لە دەوروبەری کۆبووەوە.