تاپڕی راوچییەکە لای پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
راوچییەک لە زەڕایەن دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاوچییەکی لە سنووری زەڕایەن لە کاتی راوکردندا دەستگیر کردووە.
ئەو راوچییە لە کاتی دەستگیرکردنیدا تاپڕێک و سێ فیشەکی پێوەگیراوە.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کەسێک سەرقاڵی راوکردنە و ئەوانیش مەفرەزەیان بۆ دەرکردووە و دەستگیریان کردووە.
وتیشی، “ئەو کەسە رووبەرووی دادوەر دەکرێتەوە و ئەو بڕی سزا مادییەکە و مانەوەی لە زیندان دیاری دەکات”.
ئەمساڵ نزیکەی 70 کەس لەسەر راوکردنی جۆراوجۆر لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستگیر کراون.